zagros news agency

لە چەمچەماڵ کۆنسێرتی “چریکەی پوشپەڕ” بەڕێوەچوو

لە شاری  چەمچەماڵ کۆنسێرتی “چریکەی پوشپەڕ” بە بەشداری ژمارەیەک ژەنیاری گەنج بەڕێوەچوو.

لەدەستپێکی کۆنسێرتەکەدا کە حاکم رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی کولتووریی شارەکە و میوانان ئامادەی بوون، ھەڵوێست نەریمان، سەرۆکی ناوەندی کولتووری و ھونەری چەمچەماڵ لەوتەیەکدا ئاماژەی بەھەوڵ و ماندووبوونی ناوەندەکەیان کرد لە ئامادەکاری و پێگەیاندنی ئەم پۆلە فێرخوازە لەناوەندەکەیان. 

دواتر ئیدریس شەوکەت، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و ھونەری چەمچەماڵ لەوتەیەکدا ئامادەیی بەشەکەیانی دەربڕی لە ھاوکاری و پاڵپشتی لە ھەر کارێکی ھونەری ھاوکات داوای لە ھونەرمەندان و بەھرەمەندان کرد رۆشنبیری چەمچەماڵ بەماڵی خۆیان بزانن. 

پاشان ئێوارەیەکی ھونەری جوان پڕ لە گۆرانی و میوزیک لەلایەن فێرخوازان و بەھرەمەندان پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیۆنێل ڕیچی دوای کۆنسێرتێکی دەخرێتە چاودێریی چڕەوە

ART

ئەلبومی “Ready to Die” مێژوویەکی نوێ بۆ موزیکی هیپ هۆپ تۆمار دەکات

ART

سێلین دیۆن بەسەر نەخۆشییەکەیدا زاڵ دەبێت و زنجیرە کۆنسێرتێک لە پاریس سازدەکات

ART