ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 1ـی ئاداری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکاندا 860 ملیۆن و 826 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لەو داهاتە 254 ملیۆن و 126 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 408 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

لە فیلمەکەدا تیمۆتی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی، زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

ART

کتێبی “هەورامان لە نێو بەرداشی ململانێکاندا” ناسێندرا

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART