zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی فیدراڵ دەکات

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری زاخۆ، پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە کرد.

 

لەکۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 کرا و لە پەیوەست بەم بابەتەوە، بەشداریی هەرێم لە داهاتی گشتیی عێراق و هەروەها دابینکردنی شایستەداراییەکانی هەرێم تاوتوێ کرا.

 

لەمیانەی گفتوگۆکاندا، پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و ڕێکارە تەکنیکییەکان خرانە بەر باس.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت جەختی لە پاراستنی مافە دەستورییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی پرۆژەیاساکەدا کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە لە ناوەرۆکی پرۆژەیاسای بودجەدا، بنەمای دادپەروەری بۆ سەرانسەری عێراق پەیڕەو بکرێت و ڕەچاوی چەمکی دەستووریی فیدرالیەت بکرێت.

 

هەردوولا جەختیان لە درێژەدان بە گفتوگۆ و دانوستان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە جۆرێک لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی و عەلی ئەلزەیدی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکەن

یاسین

دادگای فیدراڵی چوار کاندیدی دوورخراوی سەرۆک کۆماری قبووڵ کردەوه

یاسین

چوارچێوەی هەماهەنگی دوا وادەی بۆ سوونەی عێراق دیاری کرد

یاسین