zagros news agency

ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی فەرەنسا، پورتوگال و یۆنان کەوتووەتەوە

سەدان کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە باشووری ئەورووپا خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوانی دارستانانن.
لە باشووری فەڕەنسا، ئاگرێکی گەورە لە ناوچە شاخاوییەکانی پێرپینیان لە پەرەسەندندایە. پارێزگاری ناوچەکە فەرمانی چۆڵکردنی ئەو گوند و شارانەی داوە مەترسیی سووتانیان لەسەرە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی “بی ئێف ئێم”، دانیشتوویەکی ناوچەکە و کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە بە سەختی بریندار بوون و باری تەندروستییان ناجێگیرە.
پەرەسەندنی ئاگرەکە کاریگەریی لەسەر قۆناغی سێیەمی پێشبڕکێی پاسکیل‌سواریی فەڕەنسا هەبووە و بڕیار دراوە ئەم قۆناغە بەبێ ئامادەبوونی تەماشاکاران و کاروانە ڕیکلامییەکان بەڕێوە بچێت.
پورتوگالیش یەکێکی دیکەیە لەو وڵاتانەی ڕووبەڕووی ئاگرکەوتنەوە بووەتەوە. فەرمانگەی پاراستن لە کارەساتە سروشتییەکان ڕایگەیاند ١٢٠٠ کارمەند بەشداریی ئۆپراسیۆنی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکەن.
ئاگرەکە لە پورتوگال ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە ناوچەی ڤۆزێلا (Vouzela) دەستی پێ کرد و ئێستا ڕووبەری ١٣٠ کیلۆمەتر دووجای گرتووەتەوە. ئیسپانیا و ئیتاڵیا بۆ هاوکاریی پورتوگال، کارمەند، ئۆتۆمبێل و فڕۆکەی تایبەتی ئاگرکوژێنەوەیان ناردووە.
لە یۆنانیش ئاگری دارستانەکانی نێزیک شاری تێسالۆنیکی گەیشتووەتە کارگەیەکی ریسایکلین. هەروەها لە ناوچەکانی ڕۆژاوای ئەسینای پایتەخت، هەواڵی کەوتنەوەی ئاگری نوێ بڵاو کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی حاجی ئۆمەرانی كردەوە

یاسین

نەیمار گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆس نوێکردەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت: سوپاسى خۆڕاگریی هاووڵاتیيانی كوردستان و پشتگیری و پشتیوانیی کەرتی تایبەت دەکەم

سەڵاح