zagros news agency

تەقینەوەیەک لە نزیک کەشتییەکی بازرگانی لە یەمەن ڕوویدا

دەستەی ئۆپەراسیۆنی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند، دوو تەقینەوە لە نزیک کەشتییەکی بازرگانی لە باشووری شاری عەدەن لە یەمەن ڕوویدا
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کاپتنی کەشتییە ئامانجدارەکە سەلامەتی خۆی و تیمەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن، و ئامۆژگاری کەشتییەکەیان کردووە بە وریاییەوە بپەڕنەوە و هەر چالاکیەکی گوماناویش هەبوو ڕاپۆرتی بکەن.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای حووسیەکان لە یەمەن، بەردەوام لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان، هەروەها ئەو کەشتییە بازگانییانەی پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە یان ئەوانەی بەرەو ئەو وڵاتە دەڕۆن دەکەن ئامانج.
لە ئەنجامدا زۆرێک لە کۆمپانیاکانی کەشتیوانی بڕیاریان دا هاتووچۆکانیان لە دەریای سوورەوە ڕابگرن.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پوتن سه‌ردانی كۆریای باكووری كرد، بەڵێنی دا پشتیوانی لەم وڵاته‌ دژی ئەمەریکا بكات

سەڵاح

دوو بنکەی چەکداران لە سووریا بۆردومان کران

یاسین

تورکیا و حەماس لەسەر قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەزە گفتوگۆ دەکەن

سەڵاح