zagros news agency

ئێران پێشوازی لەبریندارانی حەشدی شەعبی دەکات

 

​ئاژانسی هەواڵی “فارس”ی ئێرانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 29-7-2026 ڕایگەیاند، ژمارەیەک لەو بریندارە عێراقییانەی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی بریندار ببوون، لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی خوسرەوییەوە ڕەوانەی ئێران کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

​ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بریندارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی فریاکەوتنی مانگی سوور لە ڕێگەی دەروازەی خوسرەوییەوە ڕادەست کراون و چوونەتە ناو خاکی ئێرانەوە، پاشان لەلایەن تیمەکانی مانگی سووری پارێزگای کرماشانەوە گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانە ئامادەکراوەکانی ڕۆژئاوای ئێران.

​ئەوەشی خستەڕوو، پشکنینە پزیشکییە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە باری تەندروستی گشتیی تەواوی بریندارەکان جێگیرە و ڕێکارەکانی چارەسەرکردنیان لە ناو نەخۆشخانەکە بەردەوامە.

​بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و سعودیە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان کردبووە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق.
​لە لایەکی ترەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی ئەمریکا و سعودیەی کرد بۆ سەر حەشدی شەعبی کە بووە هۆی کوژرانی 20 چەکدار و برینداربوونی 32ی دیکە،، هاوکات جەختی لە سەرپشتیوانی و هاوپشتیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ حکومەت و گەلی عێراق کردەوە و سەرەخۆشی خۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانیانی ئەو هێرشانە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر .. شاری دیپلۆماتی سەفیران كرایەوە

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان – چوارشەممە 14/1/2026:

سەڵاح

ئەفسانەی جلی سپی؛ بۆچی هەندێک جار جلی ڕەش هەڵبژاردەیەکی باشترە بۆ ڕۆژە گەرمەکان؟

یاسین