zagros news agency

ئیسرائیل دەگەرێتەوە بۆ جەنگی دژیی ئێران

بەپێی ڕاپۆرتێک کە تۆڕی CBS News بڵاویکردووەتەوە و لە سەرچاوەی جیاوازەوە گواستوویەتی، ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ ئەگەری ئەنجامدانی یەکێک لە گەورەترین هەڵمەتی بۆردومان تا ئێستا دژی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی وزەی ئێران ئامادە دەکەن، و ڕەنگە هێرشەکان لە کۆتایی هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست پێ بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئامانجە ئەگەرییەکان بریتین لە وێستگەکانی کارەبا، پاڵاوگەکانی نەوت و چەند دامەزراوەیەکی دیکەی بنەڕەتی لە بواری وزە، کە ئەگەر هێرشەکان ئەنجام بدرێن، پێشبینی دەکرێت گۆڕانکارییەکی گەورە لە جۆری ئامانجەکان دروست بکات و لە شوێنی دامەزراوە سەربازییەکان، کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر ئابووری ئێران و توانای دامەزراوەکانی دەوڵەت هەبێت.

هەروەها سەرچاوەکان ئاماژەیان کردووە کە سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترامپ، هێشتا بڕیاری کۆتایی بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە نەداوە.

لە هەمان کاتدا، بەپێی هەمان ڕاپۆرت، ئیسرائیل لە پلانەکان ئاگادار کراوەتەوە و هاوئاهەنگی لەگەڵ واشنگتۆن دەکات، بەڵام وتەبێژێکی فەرمی حکومەتی ئیسرائیل وەڵامی داواکاری لێدوانی تۆڕی CBS News نەداوەتەوە.

ئەگەر ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل جێبەجێ بکرێت، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئیسرائیل بۆ شەڕ، دوای ئەو وەستانەی کە لە ماوەی ئاگرکەوتنەوەی بە ڕێکخستنی ئەمریکا ڕوویدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

سەڵاح

به‌وێنه‌… ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ قوتابخانەی ئەحمەدی خانی له‌ هه‌ولێر

سەڵاح

بەشێک لە خانەنشینان ئەم مانگە شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

سەڵاح