zagros news agency

تاران شەش مەرج ڕادەستی واشنتن دەکات بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆمەڵێک مەرجی بڕیارپێدراوی خستووەتە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی ئەمریکا تاوەکو ڕێگە بە دووبارە دەستپێکردنەوەی هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا بدات، لە بەرامبەردا واشنتن جەخت لە بەردەوامیی گوشارە جۆراوجۆرەکانی بۆ سەر تاران دەکاتەوە.

​

بەپێی زانیارییەکان، شەش مەرجە سەرەکییەکەی تاران بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشەکەی گەرووی هورمز بریتیین لە،

لادانی تەواوەتیی سەرجەم سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی واشنتن لە ناوچەکە، ئازادکردنی سەرجەم سەرمایە و پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە وڵاتانی دەرەوە، ڕاگرتنی دەستبەجێی ڕەفتار و کردەوە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی تاران و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

​لە لایەکی ترەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئاڵوگۆڕی بیروڕا و دانوستانە تەکنیکییەکانیان لەگەڵ وڵاتی عومان گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر لێک نزیک و پێشکەوتوو، بەڵام بڕیاری کۆتایی بۆ دەستپێکردنەوەی هاتووچۆ لە گەرووەکەدا بەستراوەتەوە بە هەڵوێست و وەڵامی سیاسیی ئەمریکاوە.

​

لە وەڵامی ئەم داواکارییانەدا، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی توندی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، واشنتن سەرجەم ئامرازە ئابووری، دیپلۆماسی و سەربازییەکانی دەخاتە گەڕ تاوەکو تاران ناچار بکات کۆتایی بەم قەیرانە گشتییە و تێکدانی ئاسایشی دەریاوانی بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند پەیامێکی هاوخه‌می لە بارەگای بارزانییەوە

یاسین

بەرێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی: پرۆژەی رووناكی بەهەدەردان و بەفیڕۆچوونی كارەبا كەم دەكاتەوە

یاسین

لەشەڕێکی نێوان چەکداران و هەسەدە، 18 کەس کوژران و بریندار بوون

سەڵاح