zagros news agency

دۆناڵد ترەمپ بەڵێنێک بە لایەنگرانی دەدات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بەڵێنی دا سنووری باشووری وڵاتەکەی دابخات و کۆتایی بە هاتنی کۆچبەران لە مەکسیکەوە بهێنێت و کۆچبەرانی نایاسایی دیپۆرت بکاتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە هاتوون.
ترەمپ جێبەجێکردنی ئەم بەڵێنانەی بەستەوە بە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا بەڕێوەدەچێت.
ترەمپ لەبەردەم گەورەترین کۆبوونەوەی جەماوەری لە نیوجرسی گوتی: “لە یەکەم ڕۆژی ئیدارە نوێیەکەمدا، سنووری باشوور دادەخەم و کۆتایی بەم لەشکرکێشییە دێنم و هاوپەیمانەکانی جۆو بایدن دیپۆرت دەکەمەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوە هاتوون”.
هەروەها بەڵێنیدا دوای ئەوەی جارێکی دیکە هاتەوە سەر دەسەڵات، “گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دیپۆرتکردنەوە لە مێژووی ئەمەریکادا” دەستپێدەکات.
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، کۆبوونەوەکەی لایەنگرانی ترەمپ نزیکەی 80 بۆ 100 هەزار کەسی تێدابووە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکاری لە کارکەوتنی بەشێک لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان لە تەواوی جیهان ئاشکرا کرا

یاسین

ئاڵمانیا هەموو کۆنسوولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەم وڵاتە داخست

سەڵاح

لە سەرەتای ساڵەوە ١٣٢ منداڵ لە سووریا کوژراون

یاسین