zagros news agency

لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دووكان دەکرێت

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی 5ی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بە فەرمانی سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لێژنەیەکی پسپۆڕ سەردانی دەڤەری راپەرین دەکات بە مەبەستی بەدواداچوونی زانستی بۆ مرداربوونی باڵندە نەورەسەکانی ده‌ریاچه‌ی دووكان.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  لێژنه‌كه‌ به‌ ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەکانی ڤێتێرنەری و چۆنییەتی ئەنجامدانی رووپێو و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی و دەستنیشانکردنی ھۆکارەکان بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی خه‌ڵك و ڕێگەگرتن لە ئەگەری گواستنەوەی ھەر ڤایرۆسێک لەنێوان باڵندە و مرۆڤدا ده‌كات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری کەنداو کۆبوونەوە

یاسین

ئەڵمانیا چالاکییەکانی ناوەندێکی ئیسلامی قەدەغە دەکات

سەڵاح

سەرکردەیەکی باڵای حەماس: ناتانیاهۆ بەرپرسیارە لە کوژرانی بارمتەکان

سەڵاح