zagros news agency

وەزیری بەرگریی بەریتانیا: وەزیری بەرگری ڕووسیا تاوانبارە

وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، وەزیری بەرگریی لەکارلادراوی ڕووسیا لە کوشتنی هەزاران سەربازی ڕوسیا لە جەنگی ئۆکرانیادا بەرپرسیارە.
گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی ڕووسیا کە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، لە کوشتن و بریندارکردنی زیاتر لە 355 هەزار سەربازی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا بەرپرسیارە.
گرانت شاپس ئاماژەی بەوەشکرد، ڕوسیا پێویستیی بە وەزیرێک هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان و داگیرکردنی ئۆکرانیا، بەڵام پێی وایە وەزیرە نوێیەکە لە سەردەمی ڤلادیمێر پوتین دەبێت.
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و ئەندرێ پیلۆسۆڤ لە شوێنی دانا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک کۆماری میسر ستایشی پلانی ئاشتیی ترامپ بۆ غەززەی کرد

یاسین

‎سێنتکۆم پلانی جەنگێکی (کورت و کوشندە) دەخاتە بەردەم ترەمپ

گوران

بیتکۆین بۆ 78 هەزار دۆلار دابەزی

گوران