zagros news agency

گیانله‌داستدانی سه‌رۆكی ئێران و شاندی یاوه‌ری راگه‌یه‌نرا

 

بە فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی و شاندی یاوەری بەهۆی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیانەوە راگەیاند.

تەلەفیزیۆنی ئێران بە فەرمی هەواڵەکەی ڕاگەیاند و وتی ژمارەیەک لەو کاربەدەستانە، پلەی باڵایان لە حکومەت و پارێزگاکاندا هەبوو، لەوانە حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و سەید محەمەد عەلی ئەلهاشم ئیمامی شاری تەورێز و نوێنەری عەلی خامەنەئی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و مالیک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات.

لە ئێستادا بەپێی دەستوری ئێران، محەمەد موخبر، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئێران دەسەڵاتی سەرۆک دەگرێتە دەست، ئەویش بە مەرجێک ڕێبەری باڵای ئێران ڕازی بێت.
بەپێی ئەو دەستورەی ئێران کە لە ساڵی 1989 وە کاری پێدەکرێت، محەمەد موخبر وەک سەرۆکی کاتی و کاربەدەستی باڵای حکومەت بەرپرسە لەوەی لە ماوەی 50 ڕۆژدا ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام بدات.

بەپێی هەواڵەکان لە ناو ئێرانەوە، لە چەندین ناوچە خەڵکی بە ئاشکرا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بە مەرگی ڕئیسی و کاربەدەستانی دیکەی لەگەڵیدا بوون.

May be an image of aircraft, fog and text

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کەرنەڤاڵی پشتیوانی له پارتی لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو

سەڵاح

“نێچیرڤان بارزانی” له‌گه‌ڵ وەزیری کاروباری دەرەوە‌ی ئێران دیداریی کرد

دڵشاد