zagros news agency

گیانله‌داستدانی سه‌رۆكی ئێران و شاندی یاوه‌ری راگه‌یه‌نرا

 

بە فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی و شاندی یاوەری بەهۆی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیانەوە راگەیاند.

تەلەفیزیۆنی ئێران بە فەرمی هەواڵەکەی ڕاگەیاند و وتی ژمارەیەک لەو کاربەدەستانە، پلەی باڵایان لە حکومەت و پارێزگاکاندا هەبوو، لەوانە حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و سەید محەمەد عەلی ئەلهاشم ئیمامی شاری تەورێز و نوێنەری عەلی خامەنەئی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و مالیک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات.

لە ئێستادا بەپێی دەستوری ئێران، محەمەد موخبر، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئێران دەسەڵاتی سەرۆک دەگرێتە دەست، ئەویش بە مەرجێک ڕێبەری باڵای ئێران ڕازی بێت.
بەپێی ئەو دەستورەی ئێران کە لە ساڵی 1989 وە کاری پێدەکرێت، محەمەد موخبر وەک سەرۆکی کاتی و کاربەدەستی باڵای حکومەت بەرپرسە لەوەی لە ماوەی 50 ڕۆژدا ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام بدات.

بەپێی هەواڵەکان لە ناو ئێرانەوە، لە چەندین ناوچە خەڵکی بە ئاشکرا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بە مەرگی ڕئیسی و کاربەدەستانی دیکەی لەگەڵیدا بوون.

May be an image of aircraft, fog and text

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی : سڵاو لە ڕۆحی پاکی ئەو پێشمەرگانەی خوێنی ئاڵیان بووە هەوێنی ئازادی و سەربەرزی بۆ گەلەکەیان و لەو ڕێگەیەدا شەهید بوون

گوران

حزبوڵڵا: ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل جێبەجێ ناکەین

یاسین

ئەمساڵ لە ئەڵمانیا زیاتر لە 934 هەزار ملیۆن پەنابەر مافی مانەوەیان ڕەتکراوەتەوە

سەڵاح