zagros news agency

عێراق پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکەی بایدن بۆ ئاگربەست لە غەززە دەکات

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوکردوو، حکوومەتی عێراق پشتیوانیی لەو دەستپێشخەرییە هاوبەشەکەی بایدن و هەردوو حکوومەتی قەتەر و میسر چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی بۆ ئاگربەست لەغەززە دەکات. هاوکات داواکارە بزووتنەوەی حەماس لە پێناو کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵکی غەززە بە ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ دەستپێشخەرییەکە بکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، داواکارین هێرشە دوژمنکارییەکان ڕابگیرێن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئەرکی خۆی لە ڕاگرتنی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ بکات.

هەروەها هیوادارە سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بە تەواوی بکشێنێتەوە بۆ ئەوەی ژیان و ئاوەدانی بۆ غەززە بگەڕێتەوە و ئامادەیی تەواوی حکوومەتی عێراق دەربڕیوە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی دەکات

یاسین

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەڵاح

دوایین وەرزی “Daredevil: Born Again” بەرهەم دێت

ART