ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە هێرشێکی ئیسرائیلدا 12 کەس لە سووریا کوژران

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی حەیان، لانیکەم 12 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، “ئیسرائیل شوێنێکیان کردۆتە ئامانج لە شارۆچکەی حەیان لە باکوری حەلەب، کە بەهۆیەوە کارگەیەکی مس تەقیەوە لەو ناوچەیەی کە لەلایەن گروپە ئێرانییەکانەوە کۆنترۆڵکراوە، لەئەنجامدا بووە هۆی کوژرانی 12 ئەندامی گروپەکانی سەر بە ئێران.”
وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کە شوێنەکانی دەوروبەری حەلەبی کردۆتە ئامانج، چەند کەسێک کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە هەندێک زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، بەبێ ئەوەی دیاریبکات.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

لە زیقار خۆپیشاندانە

سەڵاح

ئەو دەستەسڕەی مێسی یەکەم گرێبەستی لە بارسێلۆنا لەسەر واژۆکرد بە ملیارێک و 400 ملیۆن دینار فرۆشرا

یاسین

بە ئامادەبوونى نوێنەری سەرۆکی حکوومەت، تەرمى هونەرمەند “زاهیر عەبدوڵڵا” بەخاكسپێردرا

سەڵاح