zagros news agency

سێ وڵاتی ئەوروپایی داوای ڕاگرتنی چالاکیی ئەتۆمیی ئێران دەکەن

وڵاتانی بریتانیا و ئەڵمانیە و فەرەنسا داوا دەکەن ئێران چالاکییە ئەتۆمییەکانی بوستێنێت و خۆی لە بەرهەم‌هێنانی چەکی ناووکی دوور ڕابگرێت.
سێ وڵاتی بریتانیا، ئاڵمانیا و فەڕەنسا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەم سێ وڵاتە بڵاو کراوەتەوە ڕایانگەیاندووە ئێران دەیان سانتریفیوژی پێشکەوتووی نوێی لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز خستووەتە کار و ڕاشیگەیاندووە ئامادەیە هەزاران سانتریفیوژی دیکە لە هەردوو بنکەی فۆردۆ و نەتەنز بخاتە کار و بەم هەنگاوانەش خەریکە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی دەکاتە شتێکی بۆش و بێ ناوەرۆک.
پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردبوو ئێران لە کاردانەوەیەکدا بەرانبەر بە پەسندکرانی بڕیارنامەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، دەستی کردووە بە پەرەپێدانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە دوو بنکەی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیاما سەرۆك بارزانی ب هەلکەفتا جەژنا سەرێ ساڵا ئاینێ ئێزیدیا

سەڵاح

داواکاری گشتی بەریتانیا تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی ئاڕاستەی ئەکتەرێک دەکات

ART

ئەمریکا: یەکەم هەنگاوەکانی چەکداماڵینی حەماس لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا دەست پێ دەکات

سەڵاح