zagros news agency

تورکیا لە پرۆسەی تێکەڵ‌بوون بە یەکیەتیی ئەوروپادا بەرەو دوا گەڕاوەتەوە

سەرۆکی شاندی یەکێتیی ئەورووپا بۆ تورکیا ڕایدەگەیەنێت، تورکیا لە ڕووی یاسا و مافی مرۆڤ و دیموکراسیەوە لە یەکێتی ئەوروپا دوور دەکەوێتەوە.
سەرۆکی شاندی یەکێتیی ئەورووپا لە تورکیا، باڵیۆز نیکۆلاس مێیەر لاندروت ڕایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا ساڵانە ڕاپۆرتی پێشکەوتن بۆ تورکیا ئامادە دەکات، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ڕوونە ئەمەیە تورکیا لە ڕووی یاسا و مافی مرۆڤ و دیموکراسیەوە بەرەو دواوە دەڕوات و گەڕانەوەی پرۆسەی ئەندامێتیی تورکیاش بۆ بوون بە ئەندامی یەکیەتیی ئەم وڵاتە لە دەستی تورکیادایە.
لاندروت هەروەها ئاماژەی بەمەش کرد حکوومەتی تورکیا دەزانێت لێخۆشبوونی ڤیزا بە هەنگاوە یاساییەکانی تورکیاوە پەیوەستە.
تورکیا یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە شێوەیەکی بەرفراوان کەڵک وەردەگرێت کە زۆرێک لە چالاکییە یاساییەکان دەگرێتەوە.
لاندروت هەروەها گوتی، تورکیا پێوەرە سیاسییەکان بەدی ناهێنێت و خراپتر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ دانوستان نیشانەی ترسە لە هێزی ئێران

یاسین

شەش وڵات داوا لە عێراق دەکەن ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی هێرشی گروپە چەکدارەکان

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

یاسین