zagros news agency

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی کە ڕێگری لە دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە دەکرێت

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیسرائیل ڕێگری دەکات لە دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، “دەرچوونی تەواوەتی لە یاسا” دابەشکردنی یارمەتییەکان لەناو ناوچەیەدا زۆر قورس دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، تاڵانکردنی پێداویستییەکانی فریاگوزاری و بارهەڵگرەکان پرۆسەی دابەشکردنەکە ئاڵۆزتر دەکات.
گۆتێرێس جەختی کردەوە، ئیسرائیل وەک هێزی داگیرکەر لە کەرتی غەززە، بەرپرسە لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەلامەتی لە خاکی فەڵەستین، بۆ ئەوەی هاوکاریی مرۆیی بگەیەندرێت، گوتیشی: ئاسایشی تەواو لە غەززەدا نییە، هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە کە برسێتی ڕووبەڕووی دانیشتووانی ئەو کەرتە دەبێتەوە کە 2انی ئەو کەرتە دەبێتەوە کە 2.3 ملیۆن کەسە.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەش کرد، ئێستا زۆربەی ئەو بارهەڵگرانەی کە هاوکاری مرۆیییان لە ناو غەززە هەڵدەگرت، تاڵان دەکرێن، هەروەها ئیسرائیل ڕێگری لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە پۆلیسی مەدەنی فەڵەستین بۆ سەلامەتی یارمەتییەکان بەکاربهێنێت.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: “لە غەززە پشێوییەکی تەواو هەیە و لە زۆربەی شوێنی کەرتەکە هیچ دەسەڵاتێک نییە”.
گۆتێرێس ڕاشیگەیاند، “ئێمە ڕووبەڕووی سەختییەکی زۆر دەبینەوە لە دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لەناو غەززەدا”.

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران لەبەردەم وشکەساڵییەکی بەرفراواندایە

یاسین

کۆریای باشوور: دوو هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە شەڕی ئۆکرانیا کوژراون

سەڵاح

بەریتانیا سزای بەسەر فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی ئێراندا سه‌پاند

سەڵاح