zagros news agency

ئه‌مه‌ریكا چوار کەشتی ڕەوانەی دەریای ناوەڕاست كرد

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا “پنتاگۆن”، رایگه‌یاند، بۆ ئاسانکاری ده‌ستڕاگه‌یشتنی هاووڵاتیانی سڤیلی فەڵەستینی بە خۆراک، چوار کەشتیان ڕەوانەی غەززە كردوه‌، ئه‌م كه‌شتیانه‌ش ئەرکی بەندەرێکی گەڕۆک دەبینن.

گوتەبێژی پنتاگۆن، عەمید پاتریک ڕایدەر لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا رایگەیاند: “بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە هاوکارییە مرۆییەکان لە غەززە و ئەرکی بنیاتنانی بەندەرێکی کاتیی لە دەریای ناوەڕاست، وەزارەتی بەرگریی چوار کەشتی لە ئەمریکاوە ڕەوانە کردووە”.

گوتەبێژەکەی پنتاگۆن، باسی لەوە کرد کە چوار کەشتیە سەربازییەکە لە بنکەی هاوبەشی لانگلی-ئیوستیسەوە بەڕێکەوتوون و لە ناوچەی باکووری غەززە ئەرکی بەندەرێکی گەڕۆکی سەربازی دەگێڕن و هاوکار دەبن لە داگرتنی بارە گەورەکان بۆ کەنار دەریا و ئاسانکاری لە گواستنەوەیاندا.

ڕایدەر ئەوەیشی خستەڕوو کەشتییەکان بە پێداویستی و تیمی پێویستەوە بۆ پشتیوانی کردنی ئەم ئەرکە کاتەکانی بەیانی زوو ئەمریکایان بەرەو ناوچەکە جێهێشتووە.

پاتریک ڕایدەر ئاماژەی بەوەیش کرد کە ئەو ماوەیەی پێویستە تا ئەم کەشتیانە بگەنە غەززە و بەندەری گەڕۆک دروست بکەن تێکڕا ٦٠ ڕۆژە.

گوتیشی: “هەرکاتێک بەندەرە گەڕۆکەکە بە تەواوی کەوتەکار لە ڕۆژێکدا نزیکەی دوو ملیۆن ژەم خۆراک ڕادەست دەکرێت”.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر …ئاماری منداڵانی لەدایکبووی ئەمساڵ خرایە روو

سەڵاح

حكوومەتی فیدراڵی ناتوانێ ڕێ لە قاچاخچێتی بگرێ و بەندەرێكی خۆی لە بەسڕە دادەخات

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی زانایانی ئایینی بە سەرۆكایەتیی سەماحەتی شێخ ئەحمەد عەبدولرەزاق ئەلسەعدی دەكات

یاسین