zagros news agency

ڕووسیا: ھێرشێکی ئۆکرانیای بۆ سەر خاکەکەی پوچەڵکردووەتەوە، دەیان فڕۆکەیان خستۆتە خوارەوە

 

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھەوڵێکی ئۆکراینایان بۆ ھێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا، پوچەڵکردووەتەوە، هەروەها خستنەخوارەوەی 114 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری روسیا باسی لەوەش کرد، سیستەمی بەرگریی ھێزەکانیان، 70 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینای لەسەر ئاسمانی کریمیا و دەریای ڕەش، 43 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینای لەسەر ئاسمانی هەرێمی کراسنۆدار و فڕۆکەیەكی بێفڕۆکەوانی دیكەی ئۆکراینای لەسەر ئاسمانی شاری ڤۆڵۆگراد، خستووەتەخوارەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ھێزەکانیان ھەروەھا، شەش بەلەمی بێ سەرنشینی ئۆکراینایان لە بەشی باکووری ڕۆژئاوای دەریای ڕەش تێکشکاندووە.

ھەر لەوبارەیەوە فەرمانڕاوەی هەرێمی کراسنۆدار باشووری ڕووسیا، ڤینیامین کۆندراتیڤ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکەدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە، ھەروەھا وێستگەیەکی پاس و دامەزراوەیەکی گەرمکەرەوەش زیانیان بەرکەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎لە ناحیەیی رزگاری مەلای مزگەوتێك كوژرا

گوران

قەیرانی ئاو و کارەبا: لە ١٧ پارێزگای ئێران دەوامی فەرمی ڕاگیرا

سەڵاح

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، حووسییەکانی خستەوە ناو لیستی تیرۆر

سەڵاح