zagros news agency

ئەمریکا ئیزنی جێگیرکردنی سندووقی هەڵبژاردنی ئێرانی دا

حکوومەتی ئەمریکا ڕێگای بە ئێران داوە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆماری سی بنکەی دەنگدان لە ناو ئەمریکادا بکاتەوە.
عەلیڕەزا مەحموودی بەپرسی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند ئۆفیسی پاراستنی بەرژوەندییەکانی ئێران لە هەردوو شاری واشنتۆن و نیۆیۆرک، بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانیان لە ئەستۆیە و سی بنکەی دەنگدان و چەند سندووقی گەڕۆکی دەنگدانیش ئامادە دەکرێت.
مەحموودی گوتیشی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاناداش هەوڵیان داوە بەڵام حکوومەتی ئەم وڵاتە تا ئێستا هیچ وڵامێکی نەداونەتەوە.
مەحموودی لە کاتێکدا باس لە کەندەدا دەکات، دەستەڵاتی ئەم وڵاته هەفتەی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی گروپە تیرۆریستیەکانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌فغانستان… لە رووداوێكی تەقەکردندا چوار کەس کوژراون، سێیانیان بیانی بوون

سەڵاح

ئەڵمانیا لەبارەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسان داوای ڕوونکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

یاسین

ئیسڕائیل دەڵێت مەرجەکانی حەماس واقیعی نین، پلانی هێرشکردنە سەر رەفەحیشی پەسەند کرد

سەڵاح