zagros news agency

ئەڵمانیا لەبارەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسان داوای ڕوونکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

 

حکوومەتی ئەڵمانیا داوای لە ئیسرائیل کرد ڕوونکردنەوە بدات لەبارەی گیانلەدەستدانی چەند ڕۆژنامەنووسێک لەم دواییانەدا لە کەرتی غەززە. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: “پێویستە ئیسرائیل ڕوونی بکاتەوە بۆچی لە هێرشێکدا کە ئامانج لێی تەنها یەک کەسی دیاریکراو بووە، پێنج ڕۆژنامەنووس کوژراون.”
گوتەبێژەکە هەروەها گوتی، پێویستە ئیسرائیل ڕوونی بکاتەوە لەسەر چ بنەمایەک پارێزبەندیی ڕۆژنامەنووسێکی هەڵوەشاندووەتەوە. ئەو جەختی کردەوە، لە سەرەتای شەڕەوە زیاتر لە ٢٠٠ چالاکوانی بواری میدیا لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا گیانیان لەدەست داوە و ژمارەی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکانی بە “تەواو قبووڵنەکراو” وەسف کرد.
یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمانیا (DJV)ـش ئیدانەی کوشتنی ڕۆژنامەنووس و وێنەگرە فەڵەستینییەکانی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرد. میکا بۆیستەر، سەرپەرشتیاری یەکێتییەکە، گوتی: “ئێمە داوای ڕوونکردنەوەی تەواو دەکەین لەبارەی هۆکار و بنەماکانی ئەم کوشتنانە.”
ناوبراو جەختی کردەوە، ئەو تۆمەتانەی ئیسرائیل دەیخاتە پاڵ ئەنەس شەریف، ڕۆژنامەنووسی کەناڵی جەزیرە، گوایە سەرکردایەتیی شانەیەکی تیرۆریستیی حەماسی کردووە، ناتوانرێت پشتڕاست بکرێنەوە، چونکە چوونەژوورەوەی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی بۆ کەرتی غەززە قەدەغە کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شیلان گۆران: بهێز بوونا پارتی ل بەغدا بهێز بوونا کوردستانێ یە

سەڵاح

نووسه‌رێك له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌: پارتی حزبی ئومێده‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن

یاسین

جینارۆ گاتۆزۆ بە چەند قسەیەک دەربارەی هەڵبژاردەی ئیسڕائیل هەمووان شۆک دەکات

یاسین