zagros news agency

سەرکۆنسۆلی ئێران لە سلێمانی باس لە ئامادەکاریی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماریی ئێران دەکات

بە نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران کە بڕیارە ڕۆژی هەینی ٢٨ی حوزەیران لەو وڵاتە بەڕێوە بچێت، محەمەد مەحموودیان، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سندووقی جێگیر و گەڕۆک بۆ هاووڵاتییانی ئێرانیی گەشتیار، یان دانیشتووی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک دانراوە و دەتوانن هاوکات لەگەڵ ناوخۆی وڵاتەکەیان لە هەڵبژاردنەکەدا بەشداری بکەن و دەنگ بدەن.
مەحموودیان گوتی: خۆشحاڵم بە هاووڵاتییانی ئێرانیی گەشتیار، یان دانیشتووی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنم، دەرفەتی بەشداریی ئەو ئازیزانە لەو هەڵبژاردنە چارەنووسسازەدا دابین کراوە و هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە نێوخۆی وڵات ئێرانیانی دانیشتووی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووکیش دەتوانن لەم هەڵبژاردنەدا بەشداری بکەن.
سەر کۆنسۆلی ئێران لە سلێمانی گوتی: هاووڵاتیانی ئێرانی دەتوانن لە کاتژمێر 08:30ی بەیانی تا 05:00ی ئێوارە سەردانی سەرکونسوڵخانەی سلێمانی بکەن و دەنگی خۆیان بخەنە ناو سندووقە جێگیرەکانی ناو کونسوڵخانەوە. هەروەها ژمارەیەک سندووقی گەڕۆکیش لە شارەکانی هەڵەبجە و کەلار و کەرکووک بۆ وەرگرتنی دەنگی هاووڵاتییانی ئێرانی لەو شوێنانە دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارى هەولێر، کەمپینى ” هەولێر ” بۆ یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستانی بەسەرکردەوە

یاسین

دڵشاد نامق فەرەج بۆ زاگرۆس: پارتی لە كێبڕكێی سیاسیی عێراقدا چەكێكی بەهێزی بەدەستەوەیە كە شەرعییەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی هەیە

یاسین

‎لە %60 مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سەلاحەدین خاوەنی هەژماری منن

گوران