ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کابینەی ئەردۆغان تووشی گۆران هات

گۆڕانی نێو کابینەی حکوومەتی تورکیا بەردەوامە و دەنگۆی گۆڕینی سێ وەزیری دیکە بڵاو بووەتەوە
بەگوێرەی رۆژنامەی سۆزجوی نزیک لە ئۆپۆزیسیۆن، فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا کە پێشتر نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردبوو، لەسەر بڕیارەکەی رژدە و نایهەوێت بەردەوام بێت و چاوەڕێ دەکرێت شوعەیب بیرینجی، جێگری وەزیری تەندروستی بهێندرێتە شوێنی ئەو.
جگە لە کۆجا بڕیارە گۆڕانکارییەکی گشتگیر لە کابینەدا بکرێت، هاوکات چاوەڕی دەکرێت ڤێدات ئشکهان، وەزیری کار، محەمەد نووری ئەرسۆی، وەزیری کەلتور و گەشتیاری و عومەر بۆلات، وەزیری بازرگانی تورکیا بگۆڕدرێن.
جگە لەوانە، دوو وەزیری گەنجی کابینەکەی ئەردۆغان تۆمەتبار دەکرێن هەوڵی بۆ ئایندەی سیاسیی خۆیان کەسیی دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیاری زیادکردنی نرخی بەنزین لە عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەڵاح

ئومێد خۆشناو: بەنداوی گۆمەسپان، چارەسەری بەشێکی کێشەی ئاوی هەولێر دەکات

سەڵاح

په‌یامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کیمیایبارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا

یاسین