zagros news agency

ئەردۆغان: پەکەکە لە وەرگرتنی پێشوانیی نێودەوڵەتی بە ئەنجام نەگەیشتووە

سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، تا کۆتایی شەڕیان دژ بە پەکەکە بەردەوام دەبێت و گەڕانی پەکەکە بۆ پشتیوانی لە دەرەوە بێ‌ئەنجام ماوەتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی گەڕانەوەی لە قوبرسەوە بۆ تورکیا لە فڕۆکەدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
ئەردۆغان باسی لەوەشکرد، تورکیا هەڵبژاردنی ئەمریکا بە گرنگ دەزانێت و ڕۆڵی تورکیا لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دێتە پێشەوە.
ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە شەڕی دژ بە پەکەکە تا کۆتایی بەردەوام دەبێت، هەروەها لە بنەڕەتەوە پرسی تیرۆر چارەسەر دەکەن. ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بەرپرسانی پەکەکە بەدوای پشتیوانیدا دەگەڕێن. بەڵام هەرچییەک بکەن، هیچ بژاردەیەکیان نییە و ناتوانن سوودمەند بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پوتین بۆ ئه‌ردۆغان: پێویسته‌ به‌ زووترین كات هێرشی تیرۆرستی له‌ سوریا كۆتایی پێ بێت

سەڵاح

دەزگای نهێنیی ئەمریکا کەسێکی چەکداری لە بەردەم کۆشکی سپی کردە ئامانج

سەڵاح

هه‌ولێر … بەردی بناغەی گه‌وره‌ترین پۆند لە سەر ئاستى هه‌رێمی كوردستان دانرا

سەڵاح