zagros news agency

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی دوو چەکداری پەکەکەی لە چیای مەتینا راگەیاند

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاشکرایکرد، دوو چەکداری پەکەکە لە چیای مەتین لەکاتی پێکدادانەکان لەگەڵ سوپای تورکیا کوژراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، هەڵـمەتەکانیان لەپێناو ئەوەی چەکدارانی پەکەکە و یەپەگە لە سەرچاوەی خۆیان و لە شوێنی چالاکییان لەناوببردرێن، بەردەوام دەبێت.
ئەم ڕاگەیەندراوە لەکاتێکدایە، پێکدادانەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە بەتایبەت لە سنووری هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە لووتکە و بەو هۆیەشەوە بەسەدان گوند لەم ناوچانە چۆڵکراون و زیانێ زۆر بە دانیشتووانی گوندەکانی ئەم دەڤەرە گەیشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمساڵ هەزار پۆلی دیجیتاڵی دروست دەکرێن

سەڵاح

بەرشەلۆنە چاوی لە پلەی یەکەمی چامپیۆنزلیگە

یاسین

پەیاما سەرۆك بارزانی ب هەلكەفتا سی و دوو ساڵیا دامەزراندنا بنگەهێ لالش

یاسین