zagros news agency

بەرشەلۆنە چاوی لە پلەی یەکەمی چامپیۆنزلیگە

 

بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی ١٥ خاڵ لە پلەی دووەمی چامپیۆنزلیگدایە، تەنها دوو قۆناغی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەم.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی، بەرشەلۆنە ئامانجی کۆکردنەوەی 27 ملیۆن یۆرۆیە، لەکۆتایی قۆناغی ئێستا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام ئەوە پێویستی بە کۆتاییهێنان بە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکە دەبێت، کە لیڤەرپوول لە ئێستادا بە 18 خاڵ بەدەستیەوەیە، ئەگەر ئەوەش ڕووبدات بارسێلۆنا 10 ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت.
ڕوونیشیکردەوە، بە تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی بەرشەلۆنە لە هەشت پلەی یەکەمدا، گەرەنتی دوو ملیۆن یۆرۆی دیکەی بۆ دەکات، هاوکات پاداشتی بنەڕەتی پاڵاوتنەکان 11 ملیۆن دەبێت.
ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بردنەوەی بەرشەلۆنە لە دوو قۆناغی داهاتوودا بەرامبەر بەنفیکا و ئەتالانتا دەبێتە گەرەنتی پاداشتێکی دیکەی بەرشەلۆنە کە بڕی 4.2 ملیۆن یۆرۆیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران راگرتنی دەوامی قوتابخانە و زانکۆکانی راگەیاند 

سەڵاح

عێراق دوای هاوکاری لە بانکی نێودەلەتی کردووە

گوران

وەزیری سامانە سروشتییەکان و کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا پرسی نەوت، بودجە و کارەبایان تاوتوێ کرد

سەڵاح