عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە، لە 81 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان، چوار هەزار و 517 کەس لە چوارچێوەی هەڵمەتی بازنە دەستگیرکراون کە سەرجەمیان لە یاسا دەرچوون و تۆمەتبارن و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە بەڵام خۆیان رادەست نەکردووە.
بەگوێرەی ئەم زانیارییە، ئەوانەی دەستگیرکراون، زۆربەیان تۆمەتی دزیکردنیان لەسەرە و ژمارەکەشیان 698 کەسە و جگە لە دزیکردن، تاوانەکانی وەک تاڵان، ساختەکاریی، کوشتن، دەستدرێژی سێکسی، تیرۆر و چەند تۆمەتێکی دیکەیان لەسەرە.
یەرلیکایا دەڵێت، ئەم ئامارە هی 5 رۆژی ڕابردووە و هەڵمەتەکانیان لەدژی هەموو ئەوانەی لە یاسا ڕادەکەن بەردەوام دەبێت و دەستگیردەکرێن، دواتریش لەبەردەم دادوەردا لێپێچینەوەیان لێ دەکرێت.

هەواڵی داهاتوو