zagros news agency

بۆچی مێشک یادەوەرییە خەماوییەکان لەبیردەکات؟

زاناکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، مێشکی مرۆڤ یادەوەری ئەرێنی و نەرێنیش دەپارێزێت، بەڵام سیستمی بەرگری لەش رێگری لەمانەوەی یادەوەرییە نەرێنییەکان دەکات.

روستام جیڤۆتدینۆڤ پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی دەمارناسی و نەشتەرگەریی دەمار و بۆماوەیی لە زانکۆی پزیشکی کازان روونی کردەوە، بیرەوەرییە نەرێنی و ئەرێنییەکان بە درێژایی ژیان لەگەڵ مرۆڤەکاندا دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگەیشتن بەیادەوەرییە نەرێنییەکان پشت بە میکانیزمەکانی پاراستنی مێشک دەبەستێت، بۆیە واپێدەچێت، تەنیا ساتە خۆشەکان لە یادەوەری مرۆڤدا بمێننەوە.

لە کۆتایشدا ئەوەی خستەڕوو، ئەگەر بیرەوەرییە نەرێنییەکانی رابردوو بە بەردەوامی بهاتنایەتەوە بیرمان، ئەوا مەترسییان لەسەر ژیانمان دروست دەکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانە و چارەسەرەکانی شێرپەنجەی جگەر

lana

چۆن خواردنی ماست یارمەتی نەخۆشانی شەکرە دەدات؟

lana

لە هەولێر .. دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی پسپۆڕی پزیشكانی منداڵان به‌رێوه‌چوو

دڵشاد