zagros news agency

ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە پەیوەندی بە ئێرانەوە بگرێت

باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە رایگەیاند، وڵاتەکەی داوای لە تورکیا کردووە ئێران ڕازی بکات گرژییەکان دابمرکێندرێن.
جێف فلەیک، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، بە ئاژانسی رۆیتەرزی گوت، ئەمەریکا داوای لە تورکیا کردووە ئێران قایل بکات هیچ هەنگاوێک نەگرێتەبەر ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە.
باڵیۆزی ئەمریکا هەروەها گوتی:، تورکیا هەموو تواناکانی لەپێناو دامرکاندنەوەی گرژییەکان خستووەتەگەڕ و دڵنیایە دۆخەکە گرژتر نابێت.
فلەیک، ستایشی پەیوەندییەکانی هەردوولای کرد و گوتی، پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمەریکا بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو لە ئاستێکی باش دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشىناسی : شەپۆلى باران بارین بەردەوام دەبێت

سەڵاح

پێشه‌وا هه‌ورامانی بۆ ئاژانسی زاگرۆس: له‌باره‌ی موچه‌وه‌ ده‌بێت رێكکەوتنێکی هه‌میشه‌یی بكرێت، ناكرێت موچه‌ بكرێته‌ كارتی فشار

سەڵاح

شاندێکی هاوپەیمانان سەردانی وێستگەی ئاوی عەلووکیان کرد

سەڵاح