zagros news agency

باڵیۆزی ئێران بۆ زیارەتکاران: زیارەتی ئەربەعین بە خۆڕایی نییە 

 

باڵیۆزی ئێران لە عێراق محەمەد کازم ئال سادق گوتی: “زیارەتی ئەربەعین بەخۆڕایی نییە” و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کەرامەت و پێگەی گەشتیارانی ئێرانی بپارێزرێت.

“باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ توانیمان ئاسانکاری نوێ دابین بکەین بۆ چاودێریکردنی گەشتیارانی ئێرانی بۆ چلەی ئیمام حوسێن، لەڕێگەی فراوانکردنی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ لایەنی عێراقی بۆ ئاسانکردنی هاتوچۆ لە هەر چوار سنووری خوسرەوی، مێهران، جابا و شەلەمچە کە زیارەتکاران بەبێ وەستان بۆ ماوەیەکی درێژ دەپەڕنەوە.

گوتشی “بۆ ئێمە گرنگە کەرامەت و پێگەی گەشتیارانی ئێرانی بپارێزین، بۆ نموونە چی دەخۆن یان لە کوێ دەخەون”.

من ساڵی پار جەختم لەسەر ئەم بابەتە کردەوە و ئێستاش دەیڵێم، گەشتی ئەربەعین گەشتێکی هەرزانە بەڵام بەخۆڕایی نییە و زیارەتکاران دەبێت پارەی خزمەتگوزارییەکانی وەک گواستنەوە بدەن بۆیە دەبێت ۆارەیان پێبێت.

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

‎تاران: ئێران هێشتا وەڵامی پێشنیاری ڕێککەوتنی ‎کۆتایی بە ئەمریکا نەداوەتەوە

گوران

سەرۆك بارزانی لەگەڵ چین و توێژ و كەسایەتییەكانی زاخۆ كۆبووەوە

سەڵاح

سەرچاوە پزیشکییەکانی غەززە: بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە، نەخۆشخانەکان لەکارکەوتن نزیک بوونەتەوە

یاسین