zagros news agency

بەهۆی تەقینەوەی بەنزینخانەیەک کەسێک گیانی لەدەستدا

گوتەبێژی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانیی پایتەختی ئێران ڕووداوی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی کوشندە لە بەنزینخانەی پارکی ساعی تارانی ڕاگەیاند.
جەلال مەلەکی بە میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانی ڕاگەیاند، تەقینەوەکە کاتژمێر ٠٧:٣٧ خولەکی بەرەبەیانی بە کاتی نێوخۆیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئاب لە بەنزینخانەی ژمارە ١٥٣ لە ناوچەی پارکی ساعی تاران ڕوویداوە.
بە گوتەی مالیکی ئاگرەکە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی هەڵم لەناو تانکی سووتەمەنیدا ڕوویداوە.
لەم ڕووداوەدا یەکێک لە کارمەندانی ئەم وێستگەیە کە سەرقاڵی هەڵکەندنی یەکێک لە تانکی سووتەمەنی بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە تووشی سووتاوی بوو و گیانی لەدەستدا.
تەرمی ئەم کرێکارە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر بۆ پزیشکیی دادی تاران گواستراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆنسێرتێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی موزیک لە هەولێر بەڕێوەچوو

ART

‎تاران : کۆنترۆڵی تەنگەی هورموز بەردەوام دەبێت ‎تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنیش لەگەڵ ئەمریکا بکرێت

گوران

وەزارەتی دارایی و ئابووری: جەنابی وەزیر پێش دەستلەکارکێشانەوەکەی لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی واژۆ کردووە

یاسین