zagros news agency

گوتەبێژی کۆشکی سپی: ئێران خەریکە خۆی بۆ هێرش‌کردن بۆسەر ئیسرائیل ئاماده دەکات

گوتەبێژی کۆشکی سپی سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەڵێت، ئێران خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ئامادە دەکات.
جۆن کێربی گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، لەبەر ئەوەی هێشتا هەموو لایەنەکان لە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززەدا ئامادەن، ئێمە هیوامان بەو دانوستانانە هەیە.
هاوکات قاسم قوڕەیشی، جێگری وەزیری بەرگریی ئێران، ڕایگەیاندووە، هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کتوپڕ و گونجاو دەبێت و جارێ ئەو وڵاتە هەر لە دڵەڕاوکێدا دەهێڵنەوە.
جێگری وەزیری بەرگریی ئێران دەشڵێت، تاوانی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە جێی لێخۆشبوون نییە، چونکە ئیسرائیل سەروەریی خاکی ئێرانی پێشێل کردووە، بۆیە ئێمە دیاریی دەکەین چۆن و کەی هێرش بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای کۆچی دوایی ئۆندەر؛ دەم پارتی بەڵێنی بەدیهێنانی ئاشتی دەدات، ئاکپارتیش باس لە چەکدانانی پەکەکە دەکات

سەڵاح

کەشناسی: لێزمەباران و هەورەبروسکە بەردەوام دەبێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

سەڵاح