zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی تایلاند لە ئوردن و عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە سوپارک پرۆنگسورە، باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا کرا.

باڵیۆزی تایلاند ئاماژەی بە مەبەستی سەردانەکەی دا، کە لەگەڵ شاندێکی بازرگانیی تایلاندی هاتوون، بۆ برەودان بە پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەنديی هاوبەش دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی كه‌شتی ئەرتێمیس ٢ لە مانگەوە ده‌گاته‌وه‌ زه‌وی و له‌ ده‌ریای هێمن ده‌نیشێته‌وه‌

سەڵاح

ئێران لە مانگێکدا دۆسیەکی لێپێچینەوەی بۆ ٣٥ڕۆژنامەنووس کردووەتەوە

یاسین

میدیای ئیسرائیلی چوار سیناریۆی ئەگەری دژی حیزبوڵڵا ئاشکرا دەکات

یاسین