ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڤێتنام… بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 300 کەس بوونە قوربانی

حکوومەتی ڤێتنام ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەنجامی زریانی ‘یاجی’ و لافاو، لانیکەم 24 کەس گیانیان لەدەستداوە و 299 کەسیش برینداربوون، هاوکات دەسەڵاتدارانی ڤێتنام هۆشدارییان دا لە ئەگەری ڕوودانی زریانی زیاتر.
بەرپرسێکی ناوخۆیی ڤێتنام بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە، پردێک بەهۆی لافاوەوە لە ناوچەی فو تۆی ڤێتنام ڕووخاوە، دەشڵێت: “ئەمە پردێکە کە خەڵک زۆر بەکاری دەهێنن و پردێکی سەرەکییە لە ناوچەکەدا”.
زریانی یاجی ئەمساڵ بە بەهێزترین زریان لە ئاسیا دادەنرێت، دوو ڕۆژ لەمەوبەر گەیشتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە. حکوومەتی ڤێتنام لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، زریانەکە کارەبا و پەیوەندییەکانی لە چەند ناوچەیەکی وڵات پەکخستووە.
ئەمڕۆ دەزگای کەشناسی هۆشداری دا لە لافاو و بوومەلەرزە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە 208 بۆ 433 ملیمەتر باران باریووە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئەمریکا دوو بنکەی حوسیانی دایە بەر هێرش

سەڵاح

ئێران… لافاو چوار كه‌سی كوشت و ١٢ بێسەروشوێن بوون

سەڵاح

سەرکردەیەکی باڵای حەماس: ناتانیاهۆ بەرپرسیارە لە کوژرانی بارمتەکان

سەڵاح