ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زیری ناوخۆی توركیا: دوو به‌رپرسی په‌كه‌كه‌ كوژران

 

وه‌زیری ناوخۆی توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوو به‌رپرسی په‌كه‌كه‌ كه‌ له‌ لیستی سووری داواكراوانی توركیادان، كوژران.

عه‌لی یه‌رلیكایا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ توڕی (ئێكس) ڕایگه‌یاند، دوو به‌رپرسی په‌كه‌كه‌ كه‌ له‌ لیستی سووری داواكراوانی توركیادان، كوژران، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی په‌كه‌كه‌ كه‌ كوژراون یه‌كێكیان ناوی (زراڤ تاش)ه‌ و ناسراوه‌ به‌ (هه‌بوون پیرۆ ئه‌حمه‌د) و هه‌روه‌ها ئه‌وی تریان ناوی (فه‌همی باشكورت)ه‌، ناسراو به‌ (بۆتان)، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیادا، له‌ ناوچه‌ی لیجی سه‌ر به‌ ئامه‌د كوژران.

وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، به‌رپرسه‌ كوژراوه‌كانی په‌كه‌كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كوشتنی سێ كارمه‌ندی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا و كوشتنی پێنج هاووڵاتی و برینداركردنی چوار كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا.

هاوكات، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ له‌ چالاكییه‌كانیان، دژ به‌ په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی دوو چەکداری پەکەکەی لە چیای مەتینا راگەیاند

یاسین

گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل

یاسین

ئۆلێگ کۆبیاکۆڤ: رووسیا بەهاوکارییەکانی بەرەنگاری برسێتی بووەتەوە لە ئەفریقیا

دڵشاد