zagros news agency

قەتەر: ئیسرائیل و حەماس گەیشتنە ڕێککەوتن

 

قەتەر ڕایگەیاند، ئیسرائیل و حەماس لەبارەی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان گەیشتنە ڕێککەوتن و ڕێککەوتنەکەش لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر ئەنجامی دا، لەبارەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس زانیاری دا.

بە پێی قسەکانی ئال سانی، دوو لایەن لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان، ئارامی لە ناوچەکە و ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە ڕێککەوتن و ڕێککەوتنەکەش لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

ئال سانی ڕایگەیاند، لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکەدا کە ٤٢ ڕۆژ دەخایەنێت، حەماس ٣٣ دیلی ئیسرائیلی ئازاد دەکات و لە بەرامبەردا ژمارەیەک لە دیلە فەڵەستینییەکان ئازاد دەکرێن.

­ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس دوای هێرشی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ سەر غەززە دێت کە ٤٦٧ ڕۆژی خایاند و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ١٥٦ هەزار کەس.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٠ فەلەستینی لە غەززە کوژران

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

یاسین

یه‌مه‌ن… بەندەری نەوتی راس عیسا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ وێران كرا

سەڵاح