zagros news agency

وزیری تەندروستیی لوبنان: هەر ئەمڕؤ ٥١ کەس به هۆی بۆمبابارانی ئیسرائیل کوژراون

وەزیری تەندروستی لوبنان دەڵێت، تەنیا ئەمڕۆ بەهۆی بۆمبابارانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند گوند و ناوچەیەك لەم وڵاتە، 51 کەس کوژراون و 233 کەسیش برینداربوونە.
فیراس ئەبیەز ئاماژەی بەوەشدا، فەرمانی بە نەخۆشخانە و پزیشکەکان کردووە خزمەتگوزاری پێویست بۆ برینداران پێشکەش بکەن.
وەزیری تەندروستیی لوبنان دەڵێت: ” تا سەرەتای ئەمڕۆ بەیانی، بەهۆی بۆمبابارانان لە مەعیسڕە، جون، بەعەلبەك هیرمل و ناوچەکانی باشوور 51 کەس شە‌هید بوونە و 233 کەسیشی برینداربوونە. زۆر کەس پەیوەندیمان پێدەکەن لەبارەی ئەوەی ئەگەر برینداران پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی بێت دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن؟ بەڵێ دەتوانن بەتایبەتی نەخۆشخانە حکوومییەکان، لەگەڵ پزیشکەکان لە پەیوەندیداین لەبارەی حاڵەتە لەناکاوەکان و رزگارکردنی ژیانی قوربانیان، فەرمانمان بە نەخۆشخانەکان کردووە پێشوازی لە قوربانیان بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر سزای تاهەتایی بەسەردا سەپێندرا

سەڵاح

کۆمپانیای یوتیوب تایبەتمەندی وەڵامدانەوە بە دەنگ زیاد دەکات

یاسین

كەسوكاری سێ هەزار چەكداری میلیشیاكان كە لە سووریا كوژراون، لە عێراق مووچەی شەهیدانە وەردەگرن

یاسین