ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا و قەتەر هەوڵدەدەن بۆ ڕەمەزان لە غەززه ئاگربەست بسەپێنن

میدیای میسر ئاشکرایان کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی مانگی ئادار سێ شاندی ئەمریکا، قەتەر و حەماس بە جیا گەیشتوونەتە قاهیرەی پایتەختی میسر و هەوڵ‌دەدەن پرسی ئاگربەست لە غەززە تاوتوێ بکەن.

حەماس ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئیسرائیل داواکارییەکانیان جێ بەجێ بکات ئامادەن لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا ئاگربەست رابگەیەنن.

 

ئیسرائیلش هەر ئەمڕۆ ئامادەیی خۆی بۆ ئاگربەست ڕاگەیاندووە و دەڵێت لەم گەمە سیاسییەدا ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی حەماس دایە.

ئەم لێدوانانەی حەماس و ئیسرائیل لە کاتێدایە وڵاتانی ناوچەکە پێیان باشە شەڕی غەززە کۆتایی پێ بێت.

هاوکات، تەندروستیی غەززەی سەر بە ڕێکخراوی حەماس بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نزیکەی ٥٠ کەس بەدەست سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون وبەمەش ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لەحەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە لە ٣٠ هەزار و ٤١٠ کەسی تێپەڕیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو لیوای ھاوبەش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دەست بەکار دەبن

یاسین

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

هۆشدارییەك لە بەرگریی شارستانییەوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما

سەڵاح