zagros news agency

تانکی سوپای ئیسرائیل چوونە نێو خاکی سووریا

میدیای ئیسرائیل بە پشت بەستن بە سەرچاوەی سووریایی دەڵێن دوو تانک(دەبابە)ی ئیسرائیلی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ئۆکتۆبەر چوونەتە ناو خاکی سووریا.
بەگوێرەی زانیارییان، ئەم تانکە ئیسرائیلیانە بۆ شوێنێک لە نزیک شاری کۆدنا کە دەکەوێتە باشووری جوگرافیای شاری قونەیترە و نزیک سنووری ئیسرائیل و سووریا جووڵاون.
ئەم ناوچەیە لە ڕووی مێژووییەوە گرنگە و شوێنی چەندین شەڕی تانک بووە، یەکێک لە گرنگترینیان شەڕی یۆم کیپور لە ساڵی ١٩٧٣یە.
لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حزبوڵلا و پاش دەیانجار بۆمباباران و مووشەکبارانی سووریا لەلایەن سوپای ئسیرائیلەوە، ئەمە یەکەم‌جارە هەواڵی جووڵەی ئیسرائیل لە سەر زەوی بۆ نێو خاکی سووریا بڵاو دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سووریا ١١ کەس به هۆی هێرشی ئسیرائیل بۆسەر کۆگای تەقەمەنی کوژران

سەڵاح

ئەمریکا چەند کەس و کۆمپانایای دیکەی سەر بە ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە

سەڵاح

ئێران ناوی شەقامێکی دەگۆڕێت و میسریش خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت

سەڵاح