zagros news agency

ترەمپ: پێش به ڕوودانی جەنگی جیهانی دەگرم

دۆناڵد تڕەمپ جەخت دەکاتەوە؛ گەر ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا رێگە لە هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی دەگرێت.
دۆناڵد تڕەمپ کاندیدی کۆمارییەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکیدا بۆ هەوادارانی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئەگەر وەک سەرۆک هەڵببژێردرێتەوە کۆتایی بەشەڕی ئۆکرانیا و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەهێنێت، هەروەها ڕێگه لە هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی دەگرێت.
تڕەمپ گوتیشی؛ کێشە ئەمنییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و قەیرانی ئۆکرانیا هۆکارەکانی لاوازی و بێ‌توانای ئیدارەی جۆ بایدنە لەچارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام گەر دەربچێت و ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا ئەم کێشانە هیچیان نامێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

پاپای ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد

سەڵاح

مباپێ بەڵێنێک بە پێرێز دەدات

یاسین