zagros news agency

وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ: ئیسرائیل قەڵغانی دژە مووشەکیی ئێرانی له نێو برد

ڕۆژنامەی وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ لە زمان چەند سەرچاوەی ئەمریکاییەوە وردەکاریی زیاتری دەربارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە و دەڵیت ئیسرائیل سیستەمی دژەمووشەکیی ئێس‌٣٠٠ ی ئێرانی بە تەواوی لە نێو بردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەم رۆژنامەیە، لە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی جەنگی بەشدار بوون و ژمارەیەکی زۆری دامەزراوەی ئێران کەوتنە بەر پەلامار.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زمان سەرچاوەیەکی ئیسرائیلییەوە نووسیویەتی کۆماری ئیسلامی بەر لە هێرشی ئیسرائیل چوار جێ قەڵغانی دژەمووشەکیی ئێس٣٠٠ی هەبوو، بەڵام ئێستا هوموویان لە نێو چوونە.
ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها لە زمان سەرچاوەکانیەوە بڵاوی ‌کردووتەوە، لە هێرشی ئیسرائیلدا کارگەی ئامادەکردنی سووتەمەنی پتەوی مووشەکی بالستیکیش لە نێو براوە و ئێران لانیکەم هەتا ساڵێکی دیکە ناتوانێت ئەم جۆرە سووتەمەنییە بەرهەم بهێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی دەکەوێتە دۆخی ئیفلیجی فیدراڵییه‌وه‌

سەڵاح

ئەمریکا داوای دانوستان دەکات و ئێران ڕەتی دەکاتەوە

یاسین

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

یاسین