ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ماڵپەڕی ئاکسیۆس: ئێران لە عێراقەوە هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل

ماڵپەڕی ئاکسیۆس بڵاوی‌کردووەتەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران خەریکی گواستنەوەی چەک بۆ عێراقە و سوپای پاسداران دەیەوێت ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و درۆن بخاتە بەردەستی گرووپە ملیشیاییەکانی عێراق و لەوێوە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.
بەرپرسانی باڵای ئێران، جەختیان لەوە کردووەتەوە حەتمەن وەڵامی هێرشەکەی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ئیسرائیل دەدەنەوە.
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ئاشکرای کردووە، هێرشی ئەم جارەی وڵاتەکەی بۆ سەر ئیسرائیل لە هەموو سیناریۆیەک جیاواز دەبێت.
ئاکسیۆس باسی ئەمەشی کردووە، کۆشکی سپیی هۆشداریی داوە ئەگەر ئێران لە خاکی عێراقەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، لە بەرانبەردا ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر عێراق.
موحسین ڕەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامییش گوتوویەتی، ئەگەر وڵاتەکەی وەڵامی هیچکام لە هێرشەکانی ئیسرائیلیشی نەداتەوە، دیسان ئەو وڵاتە درێژەی بە هەنگاوەکانی خۆی دەدا، چونکە بەرنامەی ئیسرائیل ئەوەیە، دوای غەززە و لوبنان ڕووی شەڕەکە بکاتە ئێران و دەیهەوێت هێژمۆنیی ئەمریکا بگەڕێنێتەوە بۆ ناوچەکە و هێژمۆنیی ئێران لەم ناوچەیە کەم بکاتەوە.
پێشتر کاناڵی 12ی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هێرشەکەی حکوومەتی ئێران تەنیا لە خاکی خۆیەوە ناکرێت، بۆیە سوپای ئیسرائیل لە چەندین بەرەوە خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرشە تەیار کردووە.
ڕۆژنامەی جروزالم پۆستی ئیسرائیلیش لە زمان چەند سەرچاوەیەکی خۆیەوە بڵاوی کردووەتەوە، هەتا ئێستا ئێران بۆ هێرشەکەی خەریکی تاوتوێ کردنی چەندین بژاردەیە، بەڵام بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیل هێرش بۆ سەر بەرپرسانی باڵای خۆیان لە نێوخۆ و دەرەوەبەدوور نازانن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

رێباز حەملان: لە کۆبوونەوەکەی بایدن و سودانی جەخت لەسەر مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بودجە و مووچە کرایەوە

یاسین

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان دەكات

یاسین