ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎سێنتکۆم: ئەگەر دەستبەرداری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بین ئەمەریکا شکست دەهێنێت

مایکل کۆرێلا، فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند،بەریەککەوتنی قەیرانەکان و ڕکابەرییەکان وا دەکات ناوچەکەزۆرترین ئەگەری بەرهەمهێنانی هەڕەشە لە دژی ئەمەریکا هەبێت، هەروەها ململانێی ناوچەیی لێبکەوێتەوە و ستراتیژی بەرگری نیشتمانی لەڕێڕەو دەربهێنێت“.

لە میانی گوتەکەیدا لەبەردەم لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیران، سەبارەت بە داواکاری مۆڵەتی بەرگری بۆ ساڵی دارایی2025، کورێلا گوتی: “تەنها ساڵێک لەمەوبەر، ناوچەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە لێواری بەدەستهێنانی گۆڕانکارییەکی بێ وێنە بوو،بەڵام ئەمڕۆ ناوچەکە ڕووبەڕووی پشێوترین دۆخی ئەمنی بووەتەوە“.

ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەمە هەمان ناوچەی ناوەندی نییە وەک ساڵی ڕابردوو، بارودۆخی غەززە زەمینەی بۆ ئەکتەرە نەیارەکان ڕەخساندووەکە ناسەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکە بڵاوبکەنەوە“.

بە گوتەی کورێلا،ئێران ئەو شتەی کە وەک دەرفەتێکی یەکجارەکی لە نەوەیەکدا دەیبینی، قۆستەوە بۆ ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەقازانجی خۆی دابڕێژێتەوە، بە کەڵک وەرگرتن لە بریکارەکانی لە عێراق، سووریا، لوبنان، غەززە، کەرتی رۆژئاوا و یەمەن“.

فەماندەکەی سێنتکۆم جەختیکردەوە: ئێران دەزانێت کە دیدگای دەیان ساڵەی ئەو وڵاتە بەدی نایەت ئەگەر وڵاتانی ناوچەکە بەردەوام بن لەهاوبەشیکردنی خۆیان لەگەڵ ئەمەریکا.

ئەو فەرماندە ئەمەریکییە گوتیشی: تۆڕی بەرفراوانی بریکارەکانی ئێران بە چەکی پێشکەوتوو تەیار کراوە و بە کاردانەوەی جیهانی هەڕەشەلە ئەمەریکا و بەشێک لە گرینگترین زەوییەکانی جیهان دەکات، لەوانەش هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتیوانی نێودەوڵەتی، وهێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا.

کوریلا ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەی فەرماندەیی ناوەندی هێشتا گرنگە بۆ دابینکردنی وزەی جیهانی و هەروا پێویستە بۆ ڕەوتی بازرگانیجیهانی، دەشڵێت: فەرماندەیی ناوەندی قووڵایی ستراتیژی بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانی ئەمەریکا دابین دەکات، وئەگەر ئەم ناوچەیەرادەستی ئێران و تیرۆر و چین بکەین، ئاسایش و خۆشگوزەرانی ئەمەریکا لە مەترسیدایە“.

کوریلا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکادەبێت بەردەوام لە سەرانسەری ناوچەکەدا لەگەڵ هاوبەشەکانیدا بەشداری بکات، چونکە سوودیستراتیژی ئەوان هاوبەشی سەربازی و داهێنانە بەهێزەکانمانە لەگەڵیان، لەکاتێکدا نەیاران و ڕکابەرەکانمان پشت بە پەیوەندی و مامەڵەیمشەخۆر دەبەستن“.

س/شەرقولئەوسەت

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوی ئەندامانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە پرسەی ڕەئیسی راگەیندرا

یاسین

ئەمریکا خەڵاتی ١٠ ملیۆن دۆلاریی بۆ ئاشکراکردنی ٦ ئەندامی سوپای پاسداران دەرکرد

سەڵاح

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا: بە هەڵە عێراق و ئوردن خرانە لیستی واژۆکارانی بەیاننامەی کۆتایی سەبارەت بە ئۆکرانیا

سەڵاح