ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پەیوەندیمان لەگەڵ دەستەڵاتدارانی سووریا نییە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، پێش ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد پەیوەندییان لەگەڵ بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بووە، بەڵام ئێستا پەیوەندییان لەگەڵ ئەو لایەنە نییە کە دەسەڵاتی سووریای بەدەستەوە گرتووە.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرنا دەشڵێت، نابێت سووریا ببێت بە پەناگەیەک بۆ گەشەکردنی تیرۆریزم.
بەقایی گوتی: “ئێمە پێش ڕووداوەکان لەگەڵ بەشێک لەو گرووپانە پەیوەندیمان بووە و ئەو پەیوەندییانەش هەر بەردەوام بوون، بەڵام ئێستا پەیوەندیی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەو لایەنە نییە دەسەڵاتی سووریای بەدەستەوە گرتووە. گرنگە سووریا نەبێت بە پەناگەیەک بۆ گەشەکردنی تیرۆریزم و هەموو وڵاتان بەو ئەنجامە بگەن کە پێم وایە پێیشی گەیشتوون، هەرچەشنە نائەمنییەک لە وڵاتێکی ناوچەکە هەبێت بێگومان لێکەوتەکانی بەربینگ بە هەموو وڵاتانی ناوچە ، بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ دەگرێت.
شیاوی ئەماژەیە، هەتا کەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوی ڕاوێژکاری سەربازی و پارێزەرانی گڵکۆ پیرۆزەکانی شیعان لەم وڵاتە بوون و پشتی بەشار ئەسەدیان دەگرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: بڕیارماندا مووچەی مانگی شوبات دابەش بکرێت

یاسین

‎ڕێکخراوی ژینگەپارێزی جیهانی گرینپیس هۆشداری دەدات لە کارەساتێکی ژینگەیی لە دەریای سوور

گوران

بەغداد ئەلیەوم: هێزێكی سەربازیی ئەمریكا لە سەربازگەی كەی وەن لە كەركووك جێگیر دەبێ

یاسین