zagros news agency

ئۆکرانیا: ٣٥ درۆنی ئێرانیمان لە دوو شوێن بەردایەوە 

 

هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو رووسیا هێرشی فراوانی درۆنی بۆسەر دوو ناوچەی خارکێڤ و دۆنێتسک ئەنجامدا، بەڵام هێزەکانیان توانیان لە کۆی ٣٩ درۆنی جۆری شاهیدی ئێرانی کە لەلایەن سوپای رووسیاوە بەکارهاتن، ٣٥ درۆنیان تێکبشکێنێت.

لەلایەکی دیکەوە فەرمانداری هەرێمی دۆنێستک ئاشکرای کرد، رووسیا به سیستەمی ئێس ٣٠٠هەرێمەکەیانی بۆمباباران کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم نۆ کەس برینداربوون و کۆمەڵێک باڵەخانەش زیانیان بەرکەوتووە.

لە کاتێکدا هەواڵی هێرشی درۆنیی رووسیا بە درۆنی شاهیدی ئێرانی بۆ سەر ئۆکرانیا بڵاو دەبێتەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی سزای نوێیان خستووەتە سەر حکومەتی ئێران و دەڵێن ئێران سەرەڕای ناردنی درۆن بۆ رووسیا موشەکی بالستیکیشی بۆ دەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەروەردەی هەولێر بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئاگادار دەکاتەوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی تۆمار كرد

سەڵاح

کۆمپانیا بیانییەکانی عێراق بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکانییان ناچار بە بەرتیلدان دەکرێن

سەڵاح