zagros news agency

ئۆکرانیا: ٣٥ درۆنی ئێرانیمان لە دوو شوێن بەردایەوە 

 

هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو رووسیا هێرشی فراوانی درۆنی بۆسەر دوو ناوچەی خارکێڤ و دۆنێتسک ئەنجامدا، بەڵام هێزەکانیان توانیان لە کۆی ٣٩ درۆنی جۆری شاهیدی ئێرانی کە لەلایەن سوپای رووسیاوە بەکارهاتن، ٣٥ درۆنیان تێکبشکێنێت.

لەلایەکی دیکەوە فەرمانداری هەرێمی دۆنێستک ئاشکرای کرد، رووسیا به سیستەمی ئێس ٣٠٠هەرێمەکەیانی بۆمباباران کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم نۆ کەس برینداربوون و کۆمەڵێک باڵەخانەش زیانیان بەرکەوتووە.

لە کاتێکدا هەواڵی هێرشی درۆنیی رووسیا بە درۆنی شاهیدی ئێرانی بۆ سەر ئۆکرانیا بڵاو دەبێتەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی سزای نوێیان خستووەتە سەر حکومەتی ئێران و دەڵێن ئێران سەرەڕای ناردنی درۆن بۆ رووسیا موشەکی بالستیکیشی بۆ دەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگاداریەک لەبارەی نوێکردنەوەی پسولەی خۆراکەوە

یاسین

سەرکردەکانی بەریتانیا و چین جەخت لە پەیوەندیی نزیکتر دەکەنەوە

سەڵاح

مارك ساڤایا: پابەندین بە کەمکردنەوەی دەستێوەردانەکان و كۆتاییهێنان به‌ میلیشیاكان له‌ عێراق و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كەین

سەڵاح