zagros news agency

ڕۆژنامەنووسێکی ئیتالیایی لە تاران دەست‌بەسەر کراوە

چچیلیا سالا، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی کانوونی یەکەم، لە تاران دەستگیر کرا و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایەوە. ئەم دەستگیرکردنە لەگەڵ دەستگیرکردنی “موحەممەد عابدینی نەجەف‌ئابادی”، هاوڵاتیی خاوەنی ڕەگەزنامەی سویسری-ئێرانی لە فڕۆکەخانەی میلان.
ئەمریکا داوای ڕادەستکردنەوەی “میلانی نەجەف‌ئابادی”ی کردبوو تۆمەتی دابینکردنی نایاسایی بەشە سەرەکییەکانی درۆنە ئێرانییەکانی بەسەردا سەپاندووە.
ڕۆژنامەی ئیتالیایی “کۆریێرە دێلا سێرا” باسی لەوە کردووە هۆکاری ڕاستەقینەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسی ئیتالیایی هێشتا ڕانەگەیەندراوە و تەنها ئاماژە بە “کردەوە و ڕەفتاری نایاسایی” نادیاری کراوە.
چچیلیا سالا لە ماوەی مانەوەی کورتی خۆی لە تاران سێ بەشی پۆدکاستی خۆی بە ناوی “چیرۆکەکان” ئامادە کردبوو و هیچ چالاکییەکی نهێنی دژی حکومەتی ئێران ئەنجام نەدابوو.
هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ئازادکردنی ئەم ڕۆژنامەنووسە بەردەوامن، و باڵوێزی ئیتاڵیاش لە ئێران لە زیندان سەردانی چچیلای کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق سێ تەوەری گرنگ تاوتوێ ده‌كات

سەڵاح

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و UNODC کاری هاوبەش تاووتوێ دەکەن

یاسین

مالیکی: پێویستە ڕێز لە سەروەریی عێراق و بژاردەکانی گەلەکەی بگیرێت

سەڵاح