ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فەرماندەیەکی هێزی ئینتزامیی ئێران بە هۆی تەقینەوەی خۆکوژی گیانی لە دەست‌ دا

موجتەبا شەهیدی تەختی، سەرۆکی بەشی زانیاریی هێزی ئینتیزامیی بەندەر لەنگە لە باشووری ئێران، شەوی ڕابردوو ٢٨ی کانوونی یەکەم به هۆی هێرشێکی خۆکوژی لەبەردەم بارەگای فەرماندەی ئینتیزامیی ئەم شارە کوژرا.
بە گوتەی بەرپرسانی نێوخۆیی ئێران، ئەم ڕووداوە نزیکەی کاتژمێر ١٩ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە بە کاتی ئێران ڕوویداوە و هێرشبەرە خۆکوژەکە بە نزیکبوونەوە لە هێزە ئینتیزامییەکان، ئێڵەگە پڕ لە تەقەمەنییەکەی خۆی چالاک کردووە.
ئیحسان کامرانی، جێگری ئەمنی پارێزگای هورموزگان، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم ڕووداوە و ناوبردنی بە ڕووداوێکی”تیرۆریستی” گوتی: لەم هێرشەدا، سەرۆکی زانیاریی ئینتیزامی لەگەڵ هێرشبەرەکە کوژران و “جەواد چەتر سەحەر”، جێگری ئەم بەرپرسە ئەمنییەش سەر و دەموچاوی بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، “موجتەبیا شەهیدی تەختی” ٤٠ ساڵان دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی قورسیی برینەکانی گیانی لەدەست دا.
گرووپی چەکداری “ئەنساری فورقان” ئەو گروپەی دەڵێت لە مافەکانی بەلووچە سوننە مەزهەبەکان بەرگری دەکات، بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە و ڕایگەیاندووە ناوی هێرشبەرە خۆکوژەکە “زوبێر ئەهوازی” بووە.
لە بەیاننامەی پۆلیسی هورموزگانیشدا هاتووە ئەم هێرشە بە بەکارهێنانی ڕیمۆتێکی تەقینەوە و لە ڕێڕەوی هاتوچۆی ئەم دوو بەرپرسە ئینتیزامییە ئەنجام دراوە.
هێشتا وردەکاری زیاتر دەربارەی ئەم هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە بەردەوامە؛ بەندەر لەنگە، شوێنی ڕوودانی ئەم ڕووداوە، کەوتووەتە خۆرئاوای پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران و لێواری کەنداوی فارسە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

حوسێن سەلامی: بە چەکی باوەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دەجەنگین

یاسین

لافاو لە ئەرزڕۆمی تورکیا زیانی زۆری لێکەوتەوە

سەڵاح