zagros news agency

ترامپ پشتگیری لە بردنی هێزی پسپۆڕی کار بۆ ئەمریکا دەکات

دۆناڵد ترامپ، سەرۆک‌کۆماری هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە پاراستنی ڤیزای H-1B بۆ پسپۆڕانی بیانی کرد.
ترامپ لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ نیویۆرک پۆست ئەم جۆرە ڤیزایەی وەک “بەرنامەیەکی باش” وەسف کرد و ڕایگەیاند هەمیشە پشتگیری لەم جۆرە ڤیزایە کردووە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەم جۆرە ڤیزایانەی وەک “نادادپەروەرانە” و “زیانبەخش بۆ کاری ئەمریکییەکان” وەسف کردبوو و لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی خۆیدا ڕێوشوێنی توندتری لەم بارەیەوە دانابوو.
وەبەرهێنەرانی ئەمریکایی، لەوانە ئیلۆن ماسک کە لە پشتگیرانی ترامپ دادەنرێت، داوای پاراستنی ڤیزای H-1B دەکەن.
ماسک خۆی خەڵکی باشووری ئەفریقایە ولە کۆچکردنی بۆ ئەمریکا سوودی لەم ڤیزایە وەرگرتووە.
ئەم جۆرە ڤیزایە زۆربەی جار لەلایەن کۆمپانیا تەکنۆلۆژییەکانەوە بۆ دامەزراندنی پسپۆڕانی بیانی و بەتایبەتی لە بوارەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری، ئەندازیاری، زانست و پزیشکی بەکاردەهێنرێت.
لەگەڵ ئەمەشدا، لایەنگرانی توندڕەوی ڕاستڕەوی ترامپ کۆمپانیاکان تۆمەتبار دەکەن لە ڕێگەی ئەم جۆرە کۆچەوە، هەلی کار لە کرێکارانی ئەمریکایی دەستێننەوە. ئەم کارە بە بۆچوونی ئەوان، پێچەوانەی سیاسەتی “پێشخستنی ئەمریکا”یە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژكاری مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك-گه‌رمیان بۆ زاگرۆس: پارتی توانیوێتی بڕیارە سیاسییەکان بۆ خزمەتگوزاریی ڕاستەقینە بگۆڕێت

سەڵاح

570 مليار ديناری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گەیشت

سەڵاح

وەزارەتی دارایی وەڵامی کەناڵ 8 دەداتەوە

یاسین